خنکانی چوار پەناخوازی خەڵکی سەردەشت لە ئاوەکانی فەرانسە

بەرپرسانی فەرانسە باسیان لەوە کردووە چوار پەناخوازی سەردەشتی کە ئەندامی بنەماڵەیەک بوون و دوو کەسیان منداڵ بوونە و مەبەستیان ئەوە بووە لە کاناڵی “مانشـ”ـی فەرانسە بپەڕنەوە بۆ بریتانیا، لە ئاودا خنکاون.

شوناسی ئەو بنەماڵەیە بە ناوەکانی “ڕەسووڵ ئێران‌نژاد،تەمەن ٣٥ ساڵ، شێوا محەممەدپەناهی تەمەن ٣٥ ساڵ، ئانیتا ئێران‌نژاد تەمەن ٩ ساڵ، ئارمین ئێران‌نژاد تەمەن ٦ ساڵ و ئارتین ئێران‌نژاد تەمەن ١٥مانگ” خەڵکی گوندی “گلێنە”ی شاری سەردەشت ڕاگەیاندراوە.

بەلەمی گواستنەوەی پەناخوازەکان لە کاتی هاتوچۆ لە کاناڵی “مانش” لە نێوان ئاوەکانی فەرانسە بۆ بریتانیادا نوقم بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەرپرسانی فەرانسەوە، دوو منداڵی ٦ و ٩ ساڵ ژن و پیاوەکە، خنکاون و کوڕە تەمەن ١٥ مانگەکە، نادیارە.

کاناڵی مانش لە نێوان فەرانسە و بریتانیا هەڵکەوتووە و ئەو ڕووداوە لە حاڵێکدا ڕووی داوە کە ئیدارەی کەشناسیی بریتانیا، هۆشداری لە مەڕ باری خراپی کەش و هەوا، لە کاناڵی مانێپش دابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …