حوکمی ١٥ ساڵ زیندانیی سەعید سەنگەر ڕەت کرایەوە

حوکمی ١٥ ساڵ زیندانیی سەعید سەنگەر، زیندانیی سیاسی لە گرتووخانەی ورمێ، لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە ڕەت کرایەوە.

دۆسییەی ئەو زیندانییە سیاسییە پاش پێشێلکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی لقی هاوتەریب کراوە.

ئەو زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژانی داهاتوودا، لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێ دادگایی دەکرێت.

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٨، ئەو زیندانییە سیاسییە بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە هێزەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران”، بانگهێشتی لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ کرا و حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی لە ١٥ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بۆ ناوبراو بڕایەوە و لە ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوە، ئەو حوکمەی پێ ڕاگەیەندرا.

سەعید سەنگەر ڕێکەوتی ١٠ی ساڵی ٩٨، لە ڕاگەیەندراوێکدا بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە حزبێکی نەیاری رژیمی ئێران” لە لقی ٢ی دادگای ئیقلابی ورمێ، بە سەرۆکایەتی دادوەر “عەلی شێخلوو” بانگهشێت کراو و لەو کۆبوونەوەیە سەرەرای ڕاگواستنی ناوبراو لە زیندانەوە بۆ دادگا، بە هۆی ئامادە نەبوونی پاڕێزەر لەو کۆبوونەوە، ئەو دادگایە بەرێوەنەچوو.

رێکەوتی ٢٦ی سەرماوەزی ٩٨، ئەو زیندانییە سیاسییە لە زیندانی ورمێ بۆ لقی ٦ی لێپرسی دادگای ئینقلابی ڕاگوێزرا و پاش لێپرسینەوە، تاوانەکەی پێ ڕاگەیەندرا. “سەعید سەنگەر” لەو دادگاییەدا بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام و پەیوەندی لەگەڵ میدیا بیانییەکان” لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

پێشتریش لە ساڵی ٩٦دا دۆسیەیەکی دیکە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی رژیم” دژی ناوبراو دروست کرابوو کە بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست، نەیانتوانی سزایەکی نوێ بۆ ئەو زیندانییە دیاری بکەن.

سەعید سەنگەر زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی پیرانشارە و له هاوینی ساڵی ۷۹ی هەتاوی، بە تاوانی دوژمنایەتی له‌گەڵ خودا (محاربە) و پەیوەندی بە حزبێکی نەیاری رژیم، له‌لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “فاتمی” بە ئێعدام سزا درا و دواتر لە ساڵی ۱۳٨۲ بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.

حوکمی هەتاهەتایی ئەو زیندانییە ڕێکەوتی ٣ی بەفرانباری ساڵی ٩٥ لەلایەن لقی ٤ی بەڕێوەبەریی تاوانەکانی سنە بۆ ١٨ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە.

ساڵی ٩٥ حوکمی ئازادکردنی ئەو زیندانییە سیاسییە لەلایەن دادگای سنەوە دەرکرا، بەڵام وەزارەتی ئیتلاعات ڕێگری لە ئازادکردنی ناوبراو کرد و بەبێ ئیزنی مورەخەسی لە زیندانی ورمێ لە حاڵی تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەیەتی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …