چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

مەھاباد قەرەداغی نووسەر و شاعری کورد کۆچی دوایی کرد

مەهاباد قەرەداخی، نووسەر و شاعیر لە تەمەنی 54 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مەهاباد قەرەداخی لە 22ی کانوونی دووەمی 1966 لە شارۆچکەی کفری لەدایکبووە.

لە ساڵی 1978ـەوە و لە تەمەنی 12 ساڵییەوە دەستی بە نووسینی شیعر کردووە. ساڵی 1980 لە ئاداری ئەو ساڵەدا یەکەمین بەرهەمی شیعری لە هەفتەنامەی هاوکاری بڵاوکراوەتەوە، لە 27ی نیسانی هەمان ساڵدا لەلایەن رژێمی بەعسی عێراقەوە لە سۆنگەی شیعری بەرگری زیندانی دەکرێت. لە ساڵی 1981 لە دادگای سەورە لە بەغدا حوکمی ساڵێک زیندانیی بەسەردا دەدرێت.

لە ساڵی 1982 لە رێکخستنە نهێنیەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان درێژە بە کاری سیاسی دەدات. لە رۆژنامە و گۆڤارەکانی ناو شاردا بەناوی مەهاباد قەرەداغی شیعر و نووسینەکانی بڵاودەکردنەوە، لە گۆڤارەکانی شاخیش بەناوی خوازراوی هەتاو گەرمیانی، ژاڵە، بەردەوام، ئاڵا و هتد بابەتی بڵاودەکرانەوە.

لە ساڵی 1984 لە پەیمانگەی تەکنیکیی کەرکووک، بەشی ژمێریاری وەردەگیرێت و لە ساڵی 1987 تەواوی دەکات.

بەشداریی لە راپەڕیندا کردووە، لە ساڵی 1991 بووەتە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد، ساڵی 1992 لەگەل مستەفا گەرمیانی شاعیر و نووسەر هاوسەرگیری کردووە لە 1993 روو لە سوێد دەکات و لەوێ نیشتەجێ دەبێت. ساڵی 2003 بووەتە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی سوێد.

لە ساڵی 2005 دەگەڕێتەوە کوردستان و دەبێتە راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئافرەتان و یەکسانی.

تاوەکو ساڵی 2019 ژمارەی بەرهەمە چاپکراوەکانی دەگاتە 34 بەرهەم، کە بریتین لە کۆمەڵە شیعر، کۆمەڵە چیرۆک، رۆمان، بیرەوەری، لێکۆڵینەوەی کۆمەڵناسی و دەروونناسی، وەرگێڕان و کتێبی پەروەردەیی.

مەھاباد قەرەداغی زمانەکانی عەرەبی، سوێدی، ئینگلیزی و تورکی و تاڕادەیەکیش فارسی دەزانی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …