هه‌ینی 23 تشرینی یه‌كه‌م 2020
ماڵەوە / سیاسی / دوو کچی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە لە تاران دەستگیر کران

دوو کچی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە لە تاران دەستگیر کران

دوو کچی چالاکی خەڵکی سنە لە تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر کران.

رۆژی سێشەممە ١٥ی رەزبەر، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری تاران دوو کچی چالاکی کوردی خەڵکی سنە بە ناوەکانی “ئەندیشە سەدری” چالاکی مەدەنی حوێندکاری بەشی نیگارکێشانی زانکۆی ھونەر لە تاران و ”ندا پیرخزریان“ چالاکی مەدەنی دەستگیر و راپێچی شوێنێکی نادیار کردووە.

تا ئێستا هۆکاری دەستگیر کردنی ئەندیشە سەدری و ندا پیرخزریان روون نەبووەتەوە و ھەروەھا ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان ئاشکرا نیە.

بابەتی هاوپۆل

سێ زیندانی سیاسی لە شنۆ و نەغەدە ئازاد کران

عەلی ئیسماعیلی بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای تێپەڕاندنی ٨ مانگ لە ماوەی یەک ساڵەی حوکمی …