پێنج شه‌ممه‌ 8 كانونی یه‌كه‌م 2022

پێنج چالاکی میدیایی لە سەقز بانگهێشتی دادگا كران

پش سکاڵای شارەوانی پێشووی شاری سەقز، پێنج چالاكی میدیایی ئەو شارە بانگهێشتی دادگا كراون.

پاش ئەوەیکە شارەوانی پێشووی شاری سەقز سکاڵایەکی لەسەر پێنج چالاکی میدیایی بە ناوەکانی فه‌ردین موسته‌فایی، به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی «سه‌قز ڕووداو»، كه‌یوان جه‌لالی به‌ڕێوه‌به‌ر و زاهێد شه‌ریفپوور سه‌رنووسەری كاناڵی «واکاوی»، هیوا مه‌جیدی به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی «ساکاپرێس» و موسته‌فا حه‌مدی به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی «پرسمان» بانگ کرانە بەردەم دادگا.

دەوترێ تۆمەتی سەر ئەم کەسانە «بڵاوكردنه‌وه‌ی هەواڵی درۆ و تێکدانی بیروڕای گشتی» راگەیەندراوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …