چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

زیاتر لە ٣ هەزار کارمەند لە ئیلام تووشی کۆرۆنا بوونە

جێگری تەندروستیی زانکۆی پزیشکیی ئیلام، باسی لە تووشبوونی ٣ هەزار و ٧ کەس لە کارمەندەکانی ئەو شارە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد.

هەواڵدەریی حکومەتیی “ئیلنا” لە زاری “جەمیل سادقی‌فەر” بڵاوی کردووەتەوە کە، لەو ڕێژەیە هەزار و ٨٣٧ کەس لە فەرمانبەران هی بانکەکان و ئیدارەکان بووە و هەزار و ١٦٧ کەسیشیان پێرسۆنوێلی تەندروستی و دەرمانین.

ئەو بەرپرسە هەروەها ئاماژەی بە ڕێژەی زۆربوونی تووشبووانی کۆرۆنا لە مانگی ڕەزبەر بەنیسبەت دوو مانگی پێش کرد و ڕایگەیاندووە: “ئێمە شایەتی زۆربوونی کەموێنەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم پارێزگایەین و ئەگەر ڕێوشوێنە تەندروستییەکان لەبەرچاو نەگرین، ڕێژەی تووشبووان لەوە زیاتر دەبێت”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …