موژگان کاووسی کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن هێنا

رۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەر، موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کوردی یارسانی لە گرتووخانەی ئێڤین، پاش ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی “تاڵقانی” تاران، بۆ پشکنینی پزیشکی لە سەر داوای دکتۆرەکان، کۆتایی بە مانگرتنەکەی خۆی هێنا.

ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەر بۆ نەشتەرگەری هموروئیدی موژگان کاووسی دیاری کراوە”.

پێشتر، پزیشکەکان ڕایانگەیاندبوو کە  ناوبراو دەبێ بە زووترین کات نەشتەرگەریی هموروئیدی بۆ بکرێت، بەڵام بەرپرسانی ئەو زیندانییە بۆ نەشتەرگەرییەکەی هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەگرتبوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانان، “موژگان کاووسی” بۆ جێبەجێکردنی نەشتەرگەری، لە زیندانی ئێڤینەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی “تاڵقانی” تاران کرا، بەڵام تەنیا پشکنینی بۆ کرابوو.

ئەو نووسەرە کەلاردەشتییە، ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانان، بەهۆی جێبەجێنەکردنی داخوازییەکانی وەکوو مەرەخەسی و هەڵاواردنی ڕەگەزی بە نیشانەی ناڕەزایەتی مانی لە خواردن گرتبوو.

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، “موژگان کاووسی” کە به ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان مەحکووم کرابوو و دەبێ ٣٦ مانگی ئەو حوکمە جێبەجێ بکرێت و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەستگیر کرا.

ڕۆژی هەینی ٢٦ی گەلاوێژ، “موژگان کاووسی” لە گرتە ڤیدیۆیەکدا باسی لە حوکمی دەستگیرکرانی بە جێگای بانگهێشتنامە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی بوونەکەی کرد.

حوکمی ٦٩ مانگ زیندانیی ئەو نووسەرە کوردە لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای مازەندەران بۆ ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی گۆڕدرا کە ٣٦ مانگی ئەو حوکمە جێبەجێ دەکرێت.

دادگای ئینقلابی “نەوشەهر” لە چەندین مانگ پێشەوە، بێ هیچ ئاگاداری و پێ ڕاگەیاندنێک، حوکمی چوونە دەرەوە لە وڵات بۆ ئەم چالاکە کوردە دەرکردبوو.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی سەرماوەز “موژگان کاووسی” بۆ دادگای نەوشەهر بانگهێشت کرا و دادگا ئەوی بە ٦٩ مانگ زیندان مەحکووم کرد.

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٩٨، ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستگیر کرا.

ئەم نووسەرە بە تۆمەتی “پشتیوانی کردن لە ناڕەزایەتییەکانی شارەکانی کوردستان” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستگیر کرا و دواتر بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ساری ڕاگواسترا.

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی سەرماوەزی ساڵی ٩٨، ئەو چالاکە کوردە بۆ زیندانی نەوشەهر گواسترابووەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …