یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ئازار 2024

بریندار بوونی شوانێک لە بانە بە تەقەی ھێزەکانی رژیم

ھاووڵاتیەکی خەڵکی بانە لە کاتی شوانی کردن لە سنوورەکانی ئەو شارە کەوتە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران و بە توندی بریندار کرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی ڕەزبەر، هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە سنووری چۆمانی شاری بانە تەقەیان لە شوانێک کردووە و بە توندی برینداریان کردووە.

ناسننامەی ئەو شوانەی ”کەیوان قادرپوور“ ڕاگەیاندووە کە بە هۆی توندی برینەکانیەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە کراوە.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە، هەینی ٢٨ی خەرمانان، هێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە سنوورەکانی شاری شنۆ ٣ ھاوڵاتی کە خەریکی شوانی بوون و خەڵکی گوندی ”لولکان“سە ربە ناوچەی دەشتە بێڵیانن داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا یەکێکیان بە ناوی ”حەسەن خەندەپوور“ کوژرا و ٢ ھاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …