سەر لە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ۳۱ی خەرمانان ۱۳۹۹، هێزەکانی رژیمی کۆماری ئێسلامی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکامدا ٤ کۆڵبەر بریندار بوون.
تا ئێستا ناسناوی سێ کوڵبەر بە ناوەکانی نامدار، هدایەت، ئایەت خودایاری خەڵکی سەلاسی باوەجانی، ئاشکرا کراوە.
جێگایی ئاماژەیە، کۆڵبەرە بریندارەکان بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی شاری پاوە کراوان.
زاگرۆس پۆست