دوو شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2020
ماڵەوە / کوردستان / کوژران و بریندار بوونی ٣ کۆڵبەری دیکە بە دەستی ھێزەکانی رژیمی ئێران

کوژران و بریندار بوونی ٣ کۆڵبەری دیکە بە دەستی ھێزەکانی رژیمی ئێران

دوێنێ یەکشەممە ۲۳ی خەرمانانی ۱۳۹۹ هێزە چەکدارەکانی کۆمار ئیسلامی ئێران لە سنوری شنۆ تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەرکردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی سەلاح عیسازادە بریندار دەکەن، دواتر ئەشکەنجەی ئەدەن بە داخەوە لە کۆتایدا گیانی لە دەست دەدات.

لە لایەکی دیکەوە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ سەر بە شاری بانە تەقەی ڕاستەوخۆیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی بارزان فیشەک بەر لاقی کەوتووە و بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراوە.

هەروەها ڕۆژی شەممە۲۲ی خەرمانانی ۱۳۹۹ لە ڕووداوێکی هاوشێوە دا لە سنوری هەورامان چەند کۆڵبەرێک ئەکەونە بۆسەی هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە کاتی ڕاودوونانیان لە لایان ئەو هێزانەوە کوڵبەرێک بە ناوی فاتح مەحمودی خەڵکی ئاوایی قلقڵە لە بەرزایی دەکەوێتە خوارەوە و جەستەی و بەتایبەت لاقی بە توندی بریندار بووە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت دو برادر توسط نیروهای امنیتی رژیم در مھاباد

روز چهارشنبه ۲۶ شهریور ماه، طی روزهای اخیر ماموران اداره اطلاعات رژیم دو برادر به …