سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

بریندار کردنی کۆڵبەرێکی دیکە خەڵکی سەلاسی باوەجانی

لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران بریندا بوون.

ڕۆژی شەمە یەکی خەرمانانی ١٣٩٩، کۆڵبەرێک بە ناوی “بێهرووز مرادی” خەڵکی “تازاوا”ی سەلاسی باوەجانی بەبێ ئاگادار کردنەوەیان و لە پشتەوەڕا بە تەقەی چەکی تاپڕی هێزەکانی حکومەتی بە توندی بریندار بووە.

لەلایەکی ترەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٣٩٩، لە سنوورە پاوە هێزە نیزامییەکانی ئیسلامی ئێران تەقە لە پۆلێک کۆڵبەر دەکەن و کۆڵبەرێک بە ناوی “ئارمان محەمەدی” فیشەک وەهەردووک لاقانی دەکەوێ و بریندار دەبێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …