سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

چارەنووسی ١٥ ھاوڵاتیی دەستگیرکراو لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە نادیارە

چارەنووسی ١٥ ھاوڵاتیی کورد کە لە لایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتی رژیمەوە دەستگیر کراون و لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە راگیراوان، تا ئێستا نادیارە.

لانیکەم ١٥ ھاوڵاتیی کورد کە لە ماوەی رابردوو بە دەستی هێزە ئیتلاعاتیەکانی رژیم لە شارەکانی سنە، سەقز، بانە، مەریوان، کامیاران و سەوڵاوا به‌ تاوانی هاوكاریی و ئەندامیەت لە كۆمه‌ڵه‌ ده‌ستگیر کراون، تا ئێستا نادیارە.

ھەندێ سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە، ئەم ھاوڵاتییانە ھێشتا لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە راگیراون و لە ژێر زەخت و گوشار و ئەشکەنجەدان.

ناو و کاتی دەستگیر کردنی ئەم ١٥ ھاوڵاتییە بریتیە لە:

١. یووسف ئەحمەدی لە ١٨ی گوڵانەوە دەستگیر کراوە
٢. یاسر ئەدوایی لە سەرەتای پووشپەڕەوە
٣. ئەفشین شێخولئیسلامی لە ٧ی پووشپەڕەوە
٤. فەرانەک جەمشیدی لە ٨ی پووشپەڕەوە
٥. عوسمان ڕەحیمی‌فەرد لە ٩ی پووشپەڕەوە
٦. سەیدکامیل شێخ‌ئەحمەدی لە ١٤ی پووشپەڕەوە
٧. مێعراج مورتەزایی لە ٧ی گەلاوێژەوە
٨. فەریاد عەبدی لە ٨ی گەلاوێژەوە
٩. فەرزاد حسەینی لە ١٣ی گەلاوێژەوە
١٠. ئارمیا ڕەنجبەری لە ١٥ی گەلاوێژەوە ١١. عەلی قادری لە ١٥ی گەلاوێژەوە
١٢. هێمن کەریمی لە ١٥ی گەلاوێژەوە
١٣. هیوا ئەمینی لە ١٥ی گەلاوێژەوە
١٤. وریا ئەمینی لە ١٥ی گەلاوێژەوە
١٥. مادێح فەتحی لە ٢٠ی گەلاوێژەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …