شه‌ممه‌ 3 حوزه‌یران 2023

بریندارکردنی ٤ کۆڵبەر بە دەستی ھێزەکانی رژیم لە بانە

ھێزە چەکدارەکانی رژیم لە سنووری ھەنگەژاڵەی بانە ژمارەیەک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و ٤ کۆڵبەریان بریندار کرد.

ئەمرۆ سێشەممە ٢٨ی مانگی گەلاوێژ، لە سنووری ھەنگەژاڵە سەر بە شاری بانە ژمارەیەک کۆڵبەر بە دەستی ھێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران درانە بەر دەستڕێژی گوللە و ٤ کۆڵبەریان بریندار کرد.

ناوی ئەو کۆڵبەرە بریندارانە ئیبراھیم مستەفایی ٢٥ ساڵ تەمەن، یادگار شێخی ٢٥ ساڵ تەمەن، کامران پیاون و عەلی کێلە راگەیەندراوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …