چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دوو ژنە زیندانی سیاسی کورد لە ورمێ مانیان لە خواردن گرتووە

دایک و کچێکی کورد کە ماوەی ساڵێکە بە تاوانی چالاکی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراون، مانیان لە خواردن گرتووە.

شاناز سادقی فەڕ بەندکراوی سیاسی کورد و کچە تەمەن ١٧ ساڵەکەی بە ناوی ”ئایناز زارع“ لە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی گەلاوێژ واتە ماوەی ٤ رۆژە لە زیندانی ناوەندیی ئورمیە مانیان لە خواردن گرتووە.

ئەو دوو کەسە بە هۆی ناڕووی چارەنووس و ڕاگیرانی نایاسایی ئایناز زارع و سەپاندنی حوکمی ١٥ ساڵ بە سەر دایکی مانیان لە خواردن گرتووە.

شاناز سادقی فەر، بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، پێشتریش لە سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەمساڵیش بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە سەپاندنی حوکمی ١٥ ساڵ بەندکران لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتەوە، مانی لە خواردن گرتبوو.

شاناز (بێریڤان) سادقی‌فەر ڕۆژی ٣١ی پووشپەڕ لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو موحاکمە و بە تۆمەتی ”ئەندامەت لە حزبێکی کوردی“ حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ناوبراو لە ڕەوتی دانیشتنی دادگا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بوو.

ناوبراو مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو دوای ئەوەی لە باشووری کوردستانەوە گەڕایەوە رۆژھەڵات لە ئیدارەی ئیتلاعات ئەماننامەی وەرگرتووە و دواتر لە سنووری بانەوە گەڕاوەتەوە ئێران و لە کاتی دەستگیر کردندا بەڵێنییان پیدابوو کە تەنیا چەند ڕۆژ دەستبەسەر دەکرێت،بەڵام ١١ مانگە دەستگیر کراوە و ئێستاش حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە و هەر بەو هۆیەشەوە مانی لە خوارن گرتووە.

جێگای ئاماژەیە کە شانازی سادقی‌فەڕ ماوەی سێ ساڵ لە ھەرێمی کوردستان پێشمەرگەی حزبێکی رۆژھەڵاتی بووە و دژ بە ڕێکخراوی داعش شەڕی کردووە و لەو شەڕانەش بریندار بووە و ئێستاش دوو پارچە ئاسن لە سەر دڵیە و پیویستی خێرای بە چارەسەریی پزیشکی هەیە. ناوبراو لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوودا لە هەر چەشنە خزمەتگوزارییەکی پزیشکی بێبەش بووە. ناوبراو پێشتر لە باشووری کوردستان نەشتەرگەریی بۆ کراوە و ئێستا برینەکانی چڵکیان کردووە و پێویستی خێرای بە چارەسەریی پزیشکی هەیە.

ئایناز زارع، کچی شاناز لە لایەن دادگای تایبەت بە منداڵانەوە دادگایی کراوە و هێشتا حوکمەکەی پێ ڕانەگەیدنراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …