پێنج شه‌ممه‌ 14 ئازار 2024

بریندار کردنی کۆڵبەرێکی لاو بە دەستی ھێزەکانی رژیم لە مەریوان

ھێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە سنوورەکانی مەریوان تەقەیان لە کۆڵبەرێکی لاو کردووە و بە سەختی برینداریان کردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی، هێزەکانی رژیمی ئێران لە سنووری ”مەڕانە“ سەر بە شاری مەریوان تەقەیان لە کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی ”ئارمین ئەحمەدی“ کردووە و سینگی بە سەختی بریندار بووە.

دەوترێ هێزەکانی رژیم دوای ئەوەی ئەو کۆڵبەرەیان بریندار کردووە، لەو شوێنە بەجێیان هێشتووە کە دواتر خەڵکی ناوچەکە بینیویانەتەوە و گەیاندوویانە بە ناوەندە دەرمانییەکانی مەریوان و خوێنێکی زۆر لە بەر جەستەی رۆیشتووە و باری تەندورستی زۆر نالەبارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …