دەرکردنی حوکمی زیندان بۆ دوو ھاوڵاتی خەڵکی پیرانشار

دوو هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی سیخۆڕی بۆ وڵاتانی بێگانە حوکمی ١٤ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

چەند رۆژ پێش ئێستا، دوو هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی ” نەوید( رێبوار) سەید محەمەدی ( هەواڵنێری فەرمانداریی پیرانشار و دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامییە) و خالێد سەید محەمەدی” کە ئامۆزای یەکترن، لە لایەن دەزگای داودوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی سیخۆڕی بۆ وڵاتانی بێگانە هەر کامەیان حوکمی ٧ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

ئەو دوو هاوڵاتیە رۆژی شەممە ١٣ی گوڵانی ١٣٩٩ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستگیر کران و گواسترانەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ و دوو حەوتوو لەمەوبەر پاش کۆتایی لێکۆڵینەوەکان رەوانەی زیندانی ناوەندیی نەغەدە کران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …