دوو شه‌ممه‌ 12 نیسان 2021
ماڵەوە / کوردستان / کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری نەوسوود

کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری نەوسوود

ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ جارێکی دیکە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و بەم بۆنەوە یەک لە کۆڵبەران بە ھۆی بەرکەوتنی فیشەک گیانی بەخت کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی مانگی گەلاوێژ، ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود و لە شوێنێک بە ناوی کەلە قەندی، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی ٢٩ ساڵ تەمەن بە ناوی وەزیر محەمەدی خەڵکڕ ئاوایی حشمەر لە ناوچەی سەلاس باوەجانی کراوەتە ئامانج و دەستبەجێ گیانی بەخت کردووە.

بابەتی هاوپۆل

هاووڵاتییەکی خەڵکێ سنە بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستگیر کرا

رۆژی پێنج شەممە ١٢ی خاکەلیوەی ١٤٠٠ هەتاوی، فەردین مەولوودی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە …