سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

زیندانیەکی سیاسی مەحکوم بە ئێعدام لە ورمێ ئازاد کرا

زیندانیەکی سیاسی کوردی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیرابوو و مەترسیی لەسێدارەدانی لە سەر بوو، ئازاد و گەڕاوەتەوە بۆ سوریا.

لەم رۆژانەی دواییدا کەماڵ حەسەن ڕەمەزان سولو، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد و بۆ زێدەکەی خۆی لە شاری سرێکانی رۆژئاوای کوردستان گەڕاوەتەوە.

کەماڵ حەسەن ڕەمەزان ٢٨ی پووشپەڕی ئەمساڵ (٨ ڕۆژ پێش) لە بەندیخانەی ئورمیە براوەتە دەرەوە و ساڵح نیکبەخت پارێزەری ئەو بەندکراوە سیاسییەش هەواڵی ئازاد کرانەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.

کەمال حەسەن رەمەزان، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری سرێکانی رۆژاوای کوردستانە کە لە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی ماکۆ لە نزیک شاری ورمێ دەستگیر کران.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی لەلایەن قازی شیخلو بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکران حوکم درا. بە هۆی ئەوەی کە کەماڵ حەسەن ڕەمەزان حوکمی دادوەری قەبووڵ کردبوو، حوکمەکەی بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ کەم کرایەوە.

کەمال حەسەن لە ساڵی ١٣٩٥ بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی سپای ورمێ بە شێوەی غیابی حومکی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا، لەو دادگایەدا کەماڵ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حزبێکی کوردی و شۆڕشی چەکدارەنە دادگای و حوکمی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو دوای دەستگیر کرانی هەتا ئێستا لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگیرابوو و لەو ماوەیەدا چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتی سپای ورمێ بانگ کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …