پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

دەستبەسەر کرانی دوو مێرمنداڵ لە سەوڵاوا، لە لایان ھێزە ئەمنییەکانی سپای پاسداران

 دەستبەسەر کرانی دوو مێرمنداڵ لە سەوڵاوا، لە لایان ھێزە ئەمنییەکانی سپای پاسداران 

چوارشەممە ٢٥ پوشپەر، هێزەکانی ئەمنییەتی سپای پاسداران لە گوندی سلێن سەر بە شاری سەوڵاوا، دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵیان دەسبەسەر کرد.

ئەو دوو مێرمنداڵە بە ناوەکانی «هێمن ئەدوایی» و «کەیومەرس ئەدوایی» هاوکات لەگەڵ تێکهەڵچوونی چەکداری، نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی کوردستانی لە بەرزاییەکانی بڵبەر روویدا، دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا دوو پاسدار کوژران و دووی دیکە بریندار بوون.

ئەو دوو مێرمنداڵە، بە تۆمەتی «هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانی دژبە ئێران» دەستبەسەر کراون و بۆ سنە گوازراونەتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …