سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

ھاوڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار ئێعدام کرا

ھاوڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار بە تاوانی قەتڵی بە ئەنقەست لە زیندانی شاری نەغەدە ئێعدام کرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی مانگی گەلاوێژ، ھاوڵاتیەک بە ناوی کامیل قادری ئەقدەم، خەڵکی ئاوایی دیلزە سەر بە شاری پیرانشار لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە ئێعدام کرا.

ناوبراو ساڵی ١٣٩٧ی ھەتاویی واتە ٢ ساڵ پێش ئێستا، کەسێکی بە ناوی شۆرش قوبادیان کوشت بوو و وێڕای ھەوڵ و ماندووبوونی خەڵکی ناوچەکە و چالاکانی مەدەنی بۆ وەرگرتنی رەزامەندی بنەماڵەی کەسە کوژراوەکە، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ شۆڕش قادری ئەقدەم ئێعدام کرا.

جێگای ئاماژەیە، لانیکەم ٦ ھەوڵاتی کورد لە ماوەی یەک ھەفتەی رابردوو لە لایەن دەزگا دادوەریی و ئەمنیەتیەکانی رژیمەوە لە زیندانی پارێزگاکانی کرماشان و ورمێ ئێعدام کراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …