سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

حوکمی سێدارەی دوو زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ جێ بە جێ کرا

حوکمی سێدارەی دوو زیندانی سیاسی کورد، لە زیندانی ورمێ جێ بە جێ کرا

بەرە بەیانی رۆژی شێ شەممە ٢٤ پوشپەر حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی کوردی خەڵکی مەھاباد بە ناوەکانی «سابیر شێخ عەبدوللا» و «دیاکۆ رەسووڵزادە» کە لە ساڵی ١٣٩٤ بە تاوانی ئەندامیەت حیزبی کۆمەڵە و ھەر وەھا ئەنجام دانی  تەقینەوەی ساڵی ١٣٨٩ شاری مەھاباد، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ورمێ و لە پێش چاوی بنەماڵەی ١٣کەس لە کوژراوانی تەقینەوەی ١٠ ساڵ پێشی «ساڵی ١٣٨٩»  شاری مەھاباد، لە بەندیخانەی ورمێ جێ بە جێ کرا.

شایانی باسە دیاکۆ رەسووڵزادە و حوسێن عوسمانی ١٢ رەشەمە ٢٧١٣ کوردی و سابیر شێخ عەبدوللا ٢٣ رەشەمە لە لایان ھێزە ئەمنییەکانی ئیرانەوە دەسبەسەر کران و رۆژی ١٢ خاکەلێوە لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی مەھابادەوە بە تاوانی ئەندامیەتی کۆمەڵە و ئەنجام دانی تەقینەوە، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپا.

جێگای ئاماژەیە حوکمی سێدارەی حوسەین عوسمانی لە ساڵی ١٣٩٥ ھەتاوی لە لایان دیوانی باڵای وڵاتەوە ، بە ٣٠ ساڵ بەندکران گۆڕدڕا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …