چوار شه‌ممه‌ 29 ئازار 2023

برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆژی ڕابردوو لە سنووری #نۆدشە و #ئورمیە چوار کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری بە دەست هیزە چڵکاوخۆرەکانی رێژیم بریندار کراون.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەر بەکرێگیراوەکانی ئێران لە سنوری سۆما و برادۆستی ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی #ڕۆشەن_جەهانگیری #شەمزین_ئەحمەدی و #حیکمەت_ئەحمەدی بریندار کراون. ئەو سێ کۆڵبەرە بۆ پێراگەیشتنی پزیشکی رەوانەی ناوەندەی دەرمانی ئورمیە کراون.

هەروەها، کۆڵبەرێک بە ناوی #حەمدی خەڵکی گوندی “نژماری” #مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی سنووری #نۆدشە لە حالێکدا هێزە چەکدارەکان پەلاماریانیان داوە و هەڵهاتوون، کەوتووەتە خوارە و سەری بریندار بووە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …