سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

١٦٦١ گوندی پارێزگای سنە لە ھەبوونی تۆڕی ئاوڕۆ بێبەرین

لە کاتێکدا کە پارێزگای سنە ١٦٧٧ گوندی ھەیە، بەڵام لەم رێژەیە تەنیا ١٦ گوند تۆڕی ئاوڕۆیان ھەیە.

محەمەد حسەین محەمەدی، بەرپرسی شیرکەتی ئاو و ئاوڕۆی پارێزگای سنە بە ئاماژە بەم بابەتە وتی: تەنیا لەسەدا ١.٧ی گوندەکانی پارێزگانی سنە سیستەمی ئاوڕۆی ھەیە و زیاتر لە سەدا ٩٨ی گوندەکانی ئەم پارێزگایە لە ھەبوونی سیستەمێکی بێھداشتی ئاو و ئاوڕۆ بێ بەرین.

چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان لەسەر ئەو قەناعەتەن کە کۆماری ئیسلامی تەنیا بە مەبەستی داگیرکاری و کاولکاری رووی لە کوردستان کردووە و لە راستیدا ھیچ خزمەتگوزاریەکی دروست و بەکەڵک ناخاتە خزمەت خەڵکی کوردستانەوە و تەنیا ھەوڵی بە پادگان کردن و میلیتاریزە کردنی شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دەدات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …