چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دەستگیر کردنی کاوان کەسرایی لە مەریوان

لاوێکی خەڵکی ئاوایی نێ سەر بە شاری مەریوان لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا.

دوێنێ چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە لاوانی شاری مەریوان بەنیاز بوون رێوڕەسمێکی رێز گرتن لە ٣ ژینگەپارێزە گیانبەختکردووەکەی شاری پاوە بەڕێوە ببەن، بەڵام چەند کاتژمێر پێش لە دەستپێکی رێوڕەسمەکە ھێزەکانی رژیم ھێرش دەکەنە سەر شوێنەکە.

ھێزەکانی رژیم وێڕای تێکدانی رێوڕەسمەکە و میلیتاریزە کردنی ناوچەکە، لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی کاوان کەسرایی کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی ئاوایی نێ سەر بە شاری مەریوان دەستگیر و راپێچی شوێنێکی نادیاری دەکەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …