چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بریندابوونی ۵ کەس لە ھێزەکانی سەرچاوە سروشتیەکانی کرماشان

تەقینەوەی مین لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی پاوە، ۵ کەس لە ھێزەکانی سەرچاوە سروشتیەکانی پارێزگای کرماشانی بریندار کرد.

دوێنێ چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، بە ھۆی تەقینەوەی مین لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی شاری پاوە کە پاش یەک ھەفتەیە ھێشتاکە کۆنترۆڵ نەکراوە، ۵ کەس لە ھێزەکانی سەرچاوە سروشتیەکانی پارێزگای کرماشانی بریندار کرد.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە کە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ناوچەی بووزین و مەرەخێڵ لە شاری پاوە، رۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ بووە ھۆی گیانبەخکردنی ٣ کەس لە ژینگەپارێزانی خۆبەخش بە ناوەکانی موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …