کوژرانی ٢ کۆڵبەری دیکە لە سنووری چاڵدران

ھێزە چەکدارەکانی رژیم بۆ جارێکی دیکە ھێرشیان کردە سەر کۆڵبەران لە سنووری چاڵدرەن لە پارێزگای ورمێ و لە ئاکامدا ٢ کۆڵبەر بە تەقەی ئەو ھێزانە گیانیان لەدەستدا.

ناوی ئەو ٢ کۆڵبەرە کە بە دەستی ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان بەخت کردووە بریتیە لە، سەجەد دلایی میلان ٢٠ ساڵە و کوڕی حەبیب و خەڵکی ئاوایی مەسجدلوو کە لە لایەن ھێزەکانی پاسگای ئەلگان کوژراوە و کەڵبەرەکەی دیکەش ناوی شاکر بروکی میلان کوڕی عادڵ و خەڵکئ ئاوایی ناور لە شاری چاڵدران بووە و بە دەستی ھێزەکانی پاسگای سنووری چاڵدران بە دەستڕێژی گوللە کوژراوە.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە کە، رۆژی رابردووش واتە پێنجشەممە ٥ی پووشپەڕ، بە ھۆی تەقەی راستەوخۆی ھێزەکانی رژیم لە ژمارەیەک کۆڵبەر لە ئاوایی سگریک لە سنووری شاری ماکۆ کۆڵبەرێک بە ناوی قاسم سەربازی کوڕی تاجەدین فیشەکی بەر دەکەوێت و دەستبەجێ گیان لە دەستدا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …