چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

سیروان رەحیمی رەوانەی زیندانی سنە کرا

رۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردان، سیروان رەحیمی، چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان لە پارێزگای سنە کە پێشتر حوکمی ١٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو حوکمە سەردانی دادگای شۆڕشی رژیمی کردووە و هەر لەوێ دەستگیر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازراوەتەوە.

سیروان رەحیمی شەوی شەممە ٦ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی ھەتاویی دوای ئەوەی هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیم لە دێولان هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکەیان دەستگیر و دوای پێنج مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو چالاکە مەدەنیە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی رژیم لە شاری سنە بەتۆمەتی هاوکاریی حزبێکی کوردی حوکمی ١٣ مانگ زیندانی بە سەردا سەپا و ئەو حوکمە لەلایەن دادگای پیداچوونەوەی پارێزگای سنەوە پەسەند کرایەوە.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە کە، ناوبراو سێ ساڵ پێش ئێستاش بۆ ماوەی مانگێک هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …