سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

ھاجەر سەعیدی لە زیندانی سنە ئازاد کرا

پاش تێپەڕبوونی ١٨ رۆژ لە دەستگیرکردنی ھاجەر سەعیدی، ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی پووشپەڕ بە دانانی بارمتە پە شێوەی کاتی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

ھاجەر سەعیدی ژنە چالاکی کوردی خەڵکی سنە رۆژی ١٦ی جۆزەردان لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی رژیم لەو شارە دەستگیر کرابوو.

ئەم ژنە ھەڵسووڕاوە بە بێ حوکمی دادگا و لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیر کرابوو و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوو، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ھاجەر سەعیدی تاکە سه‌رپه‌رستی منداڵه‌ نه‌خۆشه‌كه‌یەتی.

ده‌وترێ ناوبراو‌ مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ له‌ ڕۆژی جیهانیی كرێكاردا له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌واڵگریی ئیداره‌ی ئیتڵاعاته‌وه‌ بانگهێشت و لێپرسینه‌وەی لێ کراوە.

ناوبراو هه‌روه‌ها له‌ مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٧دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یەک چالاكی خه‌ڵكی سنەدا لەبەر به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردنی شه‌ریف باجوه‌ر و چالاكانی ژینگه‌پارێز، كه‌ له‌ كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر له‌ یه‌كێك له‌ دارستانه‌كانی مه‌ریواندا گیانیان بەخت کرد، به‌ تۆمه‌تی «تێکدانی ئاسایشی گشتی» ده‌ستگیر كرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …