سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

ھەولی خۆکوشتنی یەکێک لە سێ بەندکراوێک کە حوکمی پەڕاندنی قامکیان بەسەردا سەپاوە

 ھەولی خۆکوشتنی یەکێک لە سێ بەندکراوێک کە حوکمی پەڕاندنی قامکیان بەسەردا سەپاوە

شەوی دووشەممە ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩ ھەتاوی ، بەندکراوێکی ڕاگیراو لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە ناوی «هادی ڕوستەمی» بە ھۆی ئەوەی کە حوکمی پەڕاندنی چوار قامکی دەستی ڕاستی لەلایەن لقی ١٣ی دیوانی بەرزی وڵاتەوە پشڕاست کراوە و بە مەبەستی جێبەجێ کردن بە بەندیخانە ڕاگەیەندراوە، هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

هادی ڕوستەمی، مێھدی شاھیوەند و مێھدی شەریفیان سێ بەندکراون کە ساڵی ١٣٩٤ ھەتاوی لە لایان ئیدارەی ئاگایی ورمێ دەستبەسەر کرابوون کە دوایی ماوەی چوار ساڵ راگیران لە بەندیخانە، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای تاوانەکانی تایبەت بە منداڵان و مێرمنداڵانی پارێزگای ئورمیە و بەپێی ماددەی ٢٧٨  یاسای سزا ئیسلامییەکان، حوکمی پەڕاندنی چوار قامکی دەستیان بەسەردا سەپاوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …