سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

٣ ژنە زیندانی سیاسی کورد مانیان لە خواردن گرتووە

زەینەب جەلالیان خەڵکی ماکۆ، سەکینە پەروانە خەڵکی خوراسان و سۆھەیلا حجاب خەڵکی سەرپێڵ زەھاو لە بەندی ژنانی قەرچەک وەرامین مانیان لە خواردن گرت.

دەوترێ هێزە ئەمنییەکانی رژیم رۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردان هەڵیانکوتاوەتە سەر بەندی قەرەنتینە و بە بیانووی پشکنینی زەینەب جەلالیان و سوهەیلا حیجاب ویستوویانە کە سووکایەتییان پێبکەن کە لەگەڵ کاردانەوەی ئەو دوو بەندکراوە بەرەوڕوو بوونەتەوە.

زەینەب جەلالیان حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بە سەردا سەپاوە و ماوەی دوو مانگە لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین ڕاگیراوە و خوازیاری گەڕاندنەوەیەتی بۆ بەندیخانەی شاری خۆی لە پارێزگای ئورمیە.

هەروەھا سەکینە پەروانە زیندانی سیاسی کورد کە حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئێستا لە بەندی ٣ی بەندیخانەی قەرچەک، کە بەندی تایبەت بە تاوانە مەترسیدارەکانە، راگیراوە.

ناوبراو کە خەڵکی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوییە، چەند ڕۆژ پیش لەلایەن زیندانیانی ئەو بەندەوە درابووە بەر لێدان و سووکایەتی.

ھەروەھا سۆھەیا حجاب پارێزەر و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان لە ڕۆژی سێشممە ٢٧ی جۆزەردان، لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی قەرچەک وەرامین بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی نالەباری شوێنی ڕاگیرانی و گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەکەی مانی لە خواردن گرتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …