چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

گیان لەدەستدانی کارمەندێکی نەخۆشخانەی سنە بە ھۆی کۆرۆنا

یەکێکی دیکە لە کارمەندەکانی نەخۆشخانەی بێعسەت لە شاری سنە بە ھۆی گیرۆدەبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

رۆژی رابردوو ٣٠ مانگی جۆزەردان، یەکێکی دیکە لە کارمەندەکانی بەشی دەرمانی نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە بە ناوی خەلیل ئەحمەدی بە ھۆی گیرۆدەبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

شایانی باسە، تا ئێستا دەیان پزیشک و پەرەستار و کارمەندی نەخۆشخانەی شارە جیاجیاکانی کوردستان بە نەخۆشی کوشندەی کۆرۆنا گیرۆدە بوون و لەم رێژەیەش تا ئێستا لانیکە ١٠ کەس لەم گیرۆدەبووانە گیانیان لەدەست داوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …