سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

کوژرانی خوێندکارێکی کرماشانی لە ژێر ئەشکەنجەدا

خوێندکارێکی بواری دەرمانسازی لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان کە ساڵ و نیوێک پێش لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە.

دوێنێ ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی جۆزەردانی، ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان تەرمی لاوێکی خەڵکی جوانڕۆیان بە ناوی “خەلیل مورادی” تەمەن ٣٢ ساڵ داوەتەوە بە بنەماڵەکەی و وتوویانە لە رووداوێکی ھاتووچۆدا گیانی لەدەستداوە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە، خەلیل مورادی خەڵکی سەلاسی باوەجانی و دانیشتووی شاری جوانڕۆ و خوێندکاری دەرمانسازی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان بووە، کە مانگی خەزەڵوەی ١٣٩٧ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان دەستگیر و لەو کاتەوە بنەماڵەکەی لە چارەنووسی بێ ئاگا بوون.

شایانی باسە، خەلیل مورادی لە کاتی دەستگیر کرانی تا ئێستا لە هەموو مافە یاساییەکانی خۆی وەکوو ئاگادار کردنەوەی بنەماڵە و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …