چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

تورکیە ھێرشێکی بەربڵاوی بۆ سەر پەکەکە دەستپێکرد

تورکیە هێرشێکی بەربڵاوی لە ژێر ناوی پەنجەی هەڵۆی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە سنووری ھەرێمی کوردستان (باشووری کوردستان) دەستپێکرد.

لە هێرشەکەدا کە شەوی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردان دەستی پێکرد دەیان فرۆکەی شەڕکەری تورکیە دەستیان کرد بە بۆردومانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور، شەنگال و چیای شەنگال، چیای قەرەچۆغ، قەندیل، وەرتێ، دەوروبەری دیانان، حەفتانین، زاپ و هەموو ئەو ناوچانەی کە بە ناوچەی جێگیر بوونی هێزەکانی پەکەکە ناسراون.

کەمپی پەنابەرانی مەخمور خەڵکی سڤیلی تێدا دەژی.

ئەو هێرشە دوای سەردانی شاراوەی هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای ئیتلاعاتی تورکیە ” میت” بۆ بەغدا و هاوکات سەفەری جەواد زەرف بۆ ئانکارا دەستی پێکردووە.

تا ئێستا ئامار و زانیاری ورد لەسەر ئەنجامی هێرشەکان نییە.

هەتا ئێستاش فرۆکەی چاودێری تورکیە بەسەر ئەو ناوچانەدا دەسوڕێنەوە کە شەوی ڕابردوو هێرشیان کردنە سەر.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …