سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

حوکمی سێدارەی «رەحیم یووسفی » بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی نەغەدە جێبەجێ کرا

حوکمی سێدارەی «رەحیم یووسفی » بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی نەغەدە جێبەجێ کرا

بەرە بەیانی رۆژی چوارشەممە ٢١ جۆزەردان حوکمی سێدارەی «رەحیم یووسفی» بەندکراوێکی تەمەن چل ساڵەی خەڵکی پیرانشار  لە بەندیخانەی شاری نەغەدە جێبەجێ کرا.

ناوبراو بە تۆمەتی «کوشتنی ئەنقەست» حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.ئەوە لە حاڵێکدایە کە یووسفی، سێ ساڵ پێش و دوایی ١٣ ساڵ خۆویستانە، دانی بە کووشتنی نائەنقەستی ھاوڕێیەکی خۆی داھێنابوو کە بەداخەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا.

رۆژی رابردوو ئەو بەندکراوە، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکە کەسی بەندیخانە گوازرابوویەوە .

بەداخەوە ھەول و تێکۆشانی چالاکانی مەدەنی و خەڵکی پیرانشار بۆ لێخۆشبوونی ناوبراو، لە لایان بنەماڵەی کوژراوەکە بێ ئاکام ماوەیە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …