کوژران و برینداربوونی لانیکەم ٤ کۆڵبەری دیکە لە ناوچە سنووریەکانی کوردستان

ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێران ئەمڕۆ ژمارەیەک کۆڵبەری دیکەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا ٤ کۆڵبەر کوڕران و بریندار بوون.

ھێزەکانی رژیم ژمارەیەک کۆڵبەریان لە سنووری سەردەشت دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی عومەر مۆسلێحی خەڵکی ئاوایی بیلوکە گیانی لەدەستدا و چەند کۆڵبەری دیکەش بریندار بون کە ناوی یەکێکیان عەبدولڕەحمان شایقی خەڵکی ئاوایی میراوا بوو.

ھەروەھا ئەمڕۆ لە دوو ھێرشی دیکەی ھێزەکانی رژیم بۆ سەر کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد، کۆڵبەرێکی بەساڵاچووی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی محەمەد رۆستەمی و کۆڵبەرێک خەڵکی ناوچەی ھەورامان بە ناوی ھێمن مزەفەری بە توندی بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …