سێ شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2020
ماڵەوە / سیاسی / بانگھێشتی ٣ ھاوڵاتی کورد بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان

بانگھێشتی ٣ ھاوڵاتی کورد بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان

٣ ھاوڵاتی خەڵکی شاری مەریوان بانگھێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.

رۆژی رابردوو چوارشممە ٧ی مانگی جۆزەردان، ٣ ھاوڵاتی خەڵکی ئاوایی نێ سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی خەسرەو فەرەھمەند، محەمەد پەروازە و محەمەق ئەفرا بانگھێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران و لێپرسینەوەیان لێ کرا.

ئەم ٣ ھاوڵاتیە بە تۆمەتی ھاوکاریی لەگەڵ حزبێکی کوردیبانگھێشت کرابوون و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە و وەرگرتنی نووسراوەیەک کە بەڵێن بدەن چیتر ئەو ھاوکارییانە ناکەن، ئازاد کران.

بابەتی هاوپۆل

بڕیار کاوە لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا

بڕیار کاوە، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان، بە شێوەی مەرجدار …