شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2020
ماڵەوە / سیاسی / کەژوان ئازادیان رەوانەی زیندانی مەریوان کرا

کەژوان ئازادیان رەوانەی زیندانی مەریوان کرا

كەژوان ئازادیان خوێندكاری زانكۆی پەیام نووری مەریوان بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی مەریوان کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی مانگی ئەیار کەژوان ئازادیان بۆ تێپەڕاندنی سزایەك كە لە لایەن دادگای ئێنقلابی رژیمەوە بە سەریدا سەپاوە، ڕەوانەی زیندانی شاری مەریوان كرا.

ناوبراو بەھاری ٢ ساڵ لەوەپێش بە تۆمەتی بانگەشە بۆ ئۆپۆزیسیۆنی رژیمی ئێران لە لایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستگیر كرا و دواتر لە دادگای ئێنقلابی ئەو شارە، بە ساڵێك زیندان سزا درا كە ماوەی سزاكەی لە دادگای پێدۆچوونەوەدا بۆ ماوەی ٢ مانگ كورت كرایەوە و لە ئەمڕۆ بەدواوە حوکمەکەی جێبەجێ دەکرێت.

بابەتی هاوپۆل

کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران لە پیرانشار

ئەندامێکی سپای پاسداران لە پیرانشار بە دەستیکەسانێکی نەناسراو کوژرا. ئیوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانان، ئەندامێکی …