دوو شه‌ممه‌ 29 ئایار 2023

گیانلەدەستدانی ٤ کەسی گیرۆدە بە کۆرۆنا لە ٢٤ کاتژمێردا لە مەھاباد

دکتۆر بێھزادی لێپرسراوی بەشی بێھداشت و دەرمانی مەھاباد ھەواڵی کۆچی دوایی ٤ ھاوڵاتی گیرۆدە بە کۆرۆنای بڵاو کردەوە.

ناوبراو دەڵێ: شەوی رابردوو ٢ نەخۆش و سەرلەبەیانی ئەمڕۆش ٢ نەخۆشی دیکە گیانیان لەدەستداوە و تەمەنی ئەو کەسانە ٦٥ ساڵ، ٦٨ ساڵ، ٧٥ ساڵ و ٥٢ ساڵ بووە و ٢ کەسیان ژن و ٢ کەسی دیکەشیان پیاو بوون.

بەم ٤ کەسەوە کە بە تازەی مردوون، تا ئێستا ٢٤ کەس لە مەھاباد بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

وەزارەتی بێھداشتی رژیم دەڵێ: تا ئێستا نزیک بە ٧ ھەزار و ٤٠٠ کەس لە ئێران بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، بەڵام ھەواڵنێرییە سەربەخۆەکان باس لە مەرگی ٤٥ ھەزار ھاوڵاتی ئێرانی بەم ھۆیەوە دەکەن.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …