سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی راستەخۆی هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەخۆی هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لەسنووری «بێتووش» سەر بە سەردەشت

بە پێی زانیاریکان، سەر لە بەیانی ئیمرۆ پێنج شەممە ۱ی جۆزەردان ١٣٩٩ ھەتاوی، هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە .
لە ئەو رووداوەدا،کۆلبەرێک بە ناوی مەنسوور خەڵکی ئاوایی«باغی» سەر بە شاری سەردەشت بە تووندی بریندار بوە.
شایانی باسە ئەو کۆڵبەرە بریندرە لە لایان خەلکی ئاوایی بێتووش وە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەردەشت کراوە.
ھەر وەھا ھێزە ئەمنییەکانی رژیم، رۆژی ٣٠ گوڵان لە سنوورەکانی نەوسوود تەقەیان لە دەستەیەکی دیکە لە کۆڵبەران کرد.
لە ئاکامی ئەو تەقە راستەخۆیەدا، ٤ کۆڵبەر بریندار بوون.

کۆڵبەرە بریندارەکان«زەکەریا خەڵکی روانسەر»، «کەیهان و سالار خەلکی شاری جوانڕۆ »، «محەممەد ئەمینی خەڵکی سەروئاوا» نێوبراون.

شایانی باسە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو زیاتر لە۲۱ کۆڵبەر کووژراون و برینداربوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …