دوو شه‌ممه‌ 29 ئایار 2023

کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە بە دەستی ھێزەکانی رژیم لە شنۆ

ھێزەکانی رژیم ھاوڵاتیەکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری شنۆ لە کاتێ کۆڵبەری کردندا داوەتە بەر داستڕێژی گوللە و کوشتوویانە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی مانگی ئەیار، ھێزەکانی رژیم کۆڵبەرێک بە ناوی سەفەر پیل ئەفکەن ٣٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی ئاوایی پووشاوا سەر بە شاری شنۆ بە شێوەیەکی جینایەتکاران و بە زەبری گوللە کوشتووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی یەک ھەفتەی رابردوو لانیکەم ١٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کوردی رۆژھەڵاتی لە لایەن ھێزەکانی رژیمی ئێران و تورکیا دەکوژرێن و بریندار دەبن.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …