سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

زەوتکرانی ماڵی بنەماڵەی زیندانیەکی سیاسی

زەوتکرانی ماڵی بنەماڵەی زیندانیەکی سیاسی

زاگرۆس پۆست:ماڵی ژن و مێردێکی بەندکراوی کورد کە لە زیندانی ئێڤینی تاران دەسبەسەرن، کەوتە بەر هێرشی هێزەکانی حکوومەتی ئێرانی.

ناوەندی جێبەجێکاری بڕیاراتی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕ، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەیەکی زیندانیی سیاسیی کورد و دەستیان بەسەر ماڵەکەیاندا گرتووە.

ناوەندی هەواڵدەریی هرانا ناوەی ئەو ژن و مێردە کوردەی فاتیمە موسەننا و حەسەن سادقی بڵاو کردووەتەوە کەلە بەندی سیاسیی زیندانی ئێڤینی تاران ماوەی حوکمی زیندانەکەیان تێپەڕ دەکەن.

ماڵی ئەو دوو زیندانییە سیاسییە بە بڕیاری دادگای بەناو شۆڕشی رێژیم لەلایەن ناوەندی جێبەجێکاری بڕیاراتی ڕێبەری، زەوت کراوە.

زەوتکرانی ماڵی ئەو ژن و مێردە لە کاتێک دایە کە دایکێکی تەمەن ٨٩ ساڵ و منداڵە ساواکانیان لەو ماڵەدا دەژین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …