دوو شه‌ممه‌ 5 حوزه‌یران 2023

شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزێکی کوردی و سوپای پاسداران لە کوێستانەکانی چلچەمە

سوپای پاسداران چلچەمە تۆپباران دەکات و فرۆکە شەڕکەرەکانی بە سەر ئاسمانی دەڤەرەکەدا دەسوڕێنەوە

  سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا لە کوێستانەکانی چلچەمە بە تایبەت دەوروپشتی گووندی شاقەڵا شەڕ لە نێوان هێزیکی کوردی و سوپای پاسداران ڕوویداوە. 

 سوپای پاسداران دوای شەڕەکە دەستی کردووە بە تۆپبارانی چلچەمە.

هیچ زانیاریەک لەسەر خەسارەکانی ئەو شەڕە تا ئیستا بڵاو نەکراوەتەوە.

 چەند ڕۆژ پێش ئێستا لە کوێستانەکانی چلچەمە و هەر لە نیزیک گووندی شاقەڵا بەهۆی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان سوپای پاسداران و هێزێکی کوردستانیدا، سەرهەنگێک و چەند ئەندامی سوپایی پاسداران کوژراون کە دوو جاشیش لە ناویاندا هەبوو.

 ئاماری کوژراوەکانی سوپای پاسداران لەو شەڕەدا و بە پێی سەرچاوە خۆجەییەکان ٨ کەس بووە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …