چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

دەستگیرکردنی ٨ کەس لە شاری پیرانشار

رژیمی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی رەوتی راودوونان و رەشبگیری ھاوڵاتیانی کورد، ٨ کەسی دیکەی لە شاری پیرانشار دەستگیر کرد.

لە ماوەی رۆژانی رابردوو ٨ ھاوڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بە تۆمەتی ھاوکاریی لەگەڵ حزبە سیاسیەکان لە لایەن ھێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی رژیمی ئێرانەوە دەستگیر کراون و رژیم بە بڵاو کردنەوەی وێنەی ھەندێ چەک و چۆڵ، تۆمەتی ھەوڵدان بۆ جموجۆڵی چەکداریی خستووەتە پاڵ ئەم کەسانە.

نێوی ئەم ٨ ھاوڵاتیە کوردەی خەڵکی پیرانشار بریتیە لە: حسامەدین پیرانی، محەمەد قادری، سەلام خڕی ئاغا، ئەمیر قادری، واحێد قادری، عەلی قادری، ئەحەد مەحمودحەسەن، ئەبووبەر مەحمود حەسەن.

دەوترێ تا ئێستا عەلی قادری ئازاد کراوە، بەڵام چارەنووسی ئەو حەوت کەسەکەی دیکە نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …