سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە سنە و مەریوان

دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە سنە و مەریوان

بە پێی ھەواڵی پێگەیشتوو، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە و هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، ڕێکەوتی ١٤ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری سنە بە ناوەکانی تارێق ڕەحیم‌پوور و بنیامین ڕەحیم‌پوور، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

تارێق و بنیامین هەر دووک برا بوون کە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بەبێ هیچ هۆکارێکی ڕوون دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنکی نادیار کراون.

سەرچاویەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو دوو برایە ڕایگەیاندووە کە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو دوو برایە بۆ بنەماڵەکانیشیان ڕوون نەکراوەتەوە.

لەلایەکی ترەوە لە گوندی سلێن سەربە ناوچەی هەورامانی مەریوان، هەوڵاتییەکی دیکەی کورد بەناوی عەبدوڵڵا ئەدوایی، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

دەسبەسەرکرانی عەبدوڵڵا لە کاتێک دایە کە ناوبراو وێڕای چەند هاووڵاتیی دیکەی کورد بەناوەکانی حەمید ئەحمەدی، ئارام ئەدوایی، بورهان ئەدواییان، و محەممەد ئەدوایی، چاوڕێی حوکمی دادگای رێژیم بۆ تێپەڕکردنی ماوەی حوکمی زیندانەکەیانن.

عەبوڵڵا ئەدوایی خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …