سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

میلیتاریزە کردنی شار و گوشار بۆ سەر چالاکانی کرێکاریی لە سنە

میلیتاریزە کردنی شار و گوشار بۆ سەر چالاکانی کرێکاریی لە سنە

یەک رۆژ بەر لە ئەوەڵی مانگی مەی ، رۆژی جیهانی چینی کرێکار و سەرەڕای بوونی مەترسی کوڕۆنا، بەڵام کۆماری ئیسلامی نەتەنیا زەختی خستۆتەسەر چالاکانی کرێکاری لەکوردستان و بەشێکی بەرچاویانی بانگ کردووە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، بەڵکوو کەش و هەوای شاری سنەشی بە تەواویی میلیتاریزە کردووە.

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٠ی مانگی گوڵان لە درێژەی زەخت خستنەسەر چالاکەکرێکارییەکان بە بۆنەی یەکی مانگی مەی ، رۆژی جیهانی کرێکار ، دووکەس لە چالاکانی کرێکاریی بە ناوەکانی رامین کەریمی و یۆسف گرامی پەروەر بە تەلەفون بانگ کراون بۆ ناوەندە ئەمنیەتیەکان و لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێکراوە.

لە لایەکی ترەوە مزەفەر ساڵح نیا ئەندامی بەڕێوەبەریی یەکێتیی سەربەخۆی کرێکارانی ئێران و هاوسەرەکەی لە رێگای تەلەفۆنەوە بانگ کراون بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە.

مزەفەر ساڵح نیا و هاوسەرەکەی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١١ گوڵان لە کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ تا ٥ی نێوارەلە لایەن هێزەکانی  ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لێپرسینەوەیان لێکراوە.

هێزە ئەمنییەکان لەسەر بەشداری و چالاکی لە مەر بەڕێوە بردنی بۆنەکانی ٨ی مارس و ١ی ئەیار و هەروەها بەشداری لە دژایەتی خەڵکی بەرامبەر سزای سێدارە ، لێپێچینەوەیان لە ناوبرا و هاوسەرەکەی کردووە و هەروەها هەڕەشەی ئەوەیان لێکردوون کە حەقی بەشدارییان لە هیچ جۆرە بۆنەیەکی غەیری دەوڵەتی نییە.

ساڵح نیا دوای بەرگریی لە مافی خۆی لەسەر بەشداری لە بۆنەی رۆژی جیهانی کرێکار، بەشداری لەو بۆنەیەی وەک مافێکی سەرەتایی و ئاسایی  هەموو کرێکاران باس کرد.

مزەفەر ساڵح نیا باسی لە دۆخی خراپی ژیان و مافی کرێکاران لە ئێران کرد و هەرجۆرە هەڕەشە و تەهدیدێکی لە بەرەبەری هاتنی یەکی ئەیار دا سەرکۆنەکرد.

لە کۆتاییدا پێویستە ئاماژە بکرێ کە بەشداری ئاشکرا لە بۆنەکانی رۆژی یەکی ئەیار مافی هەموو کرێکارانە و هەرجۆرە هەڕەشە و بەربەست دانانێک لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە مەحکوومە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …