چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

لانیکەم ٨ لاوی خەڵکی بانە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کران

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا ھێزە ئەمنیەتیەکەنی رژیم لە شاری بانە دەستیان داوەتە رەشبگیری و لانیکەم ٨ لاوی خەڵکی ئەو شارەیان دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ٧ی مانگی گوڵان، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی”بلەسەن”ی بانە بە ناوەکانی “بێستوون ئەحمەدپوور” و ” فەرهاد ئەحمەد پوور” کوڕی عەبدوڵا کە پێکەوە برا بوون و “هادی ئەحمەدپوور” کە ئامۆزای ئەو دوو کەسەیە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە بە تۆمەتی ھاوکاریی لەگەڵ حزبە کوردستانیەکان دەستگیر و راپێچی شوێنێکی نادیار کراون.

ھەر لە ھەمان رۆژدا ھێزەکانی رژیم ھێرش دەکەنە ماڵ ھاوڵاتیەکی دیکە بە ناوی یوسف ئەحمەدی ٣٥ ساڵە و خەڵکی ئاوایی “ئۆغان”ی بانە و بە تۆمەتی ھاوکاریی حزبێکی کوردی ھەوڵی دەستگیرکردنی دەدەن، بەڵام لەگەڵ بەرەنگاریی و ھاڵاتنی ناوبراو بەرەوڕوو دەبنەوە و بە بێ ھێچ ئاگادار کردنەوەیەک تەقەی لێ دەکەن و پای بریندار دەبێت و بە بێ سەرنجدان بە دۆخی نالەباری ناوبراو، دەستگیری دەکەن.

لە لایەکی دیکەوە ھێزەکانی رژیم رۆژی شەممە ٦ی گوڵان، ٣ برای دیکە خەڵکی بانە بە ناوەکانی خەلیل کەریمی، کەریم کەریمی و بارزان کەریمی کوڕی ساڵەح بە تۆمەتێکی ھاوشێوە دەستگیر کردووە.

ھێزەکانی رژیم لە درێژەی ئەم راودوونان و دەستگیرکردنە ھەڕەمەکیانەدا ھاوڵاتیەکی دیکەی بانەیی بە ناوی “ئیدریس کەریم زادە”شیان دەستگیر کردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …