سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

دستبەسەر کردنی ٤٣ لاوی شاری بانە لە لایان ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە

 ئیتلاعاتى سوپا لە شارى بانە ٤٣ لاوى  دەستبەسەر کرد.

بە پێى هەواڵى گەیشتوو، ئیتلاعاتى سوپا کوێرکوێرانە دەستى بە گرتنى لاوانى شارى بانە کردووە. تەنانەت گەیشتووەتە ئاستێک کە ئەندامانى تەواوى بنەماڵەیەکى وەک (فەرهاد و بێستوون و زانا ئەحمەدپوور) و یا (کەریم و محەمەد و بارزان کەریمى” کە بران، دەستبەسەر بکات!

 تەنیا لە ناوچەى هەمزاواى بانە، ١٤ کەس دەستبەسەر کراون کە هەندێکیان لە خزمانى سەر بە هێزە کوردەکانى دژ بە کۆمارى ئیسلامین. زۆرینەى دەستبەسەرکراوەکان، چالاکى مەدەنى و فەرهەنگین.

ئامانجى گرتن و زیندانیکردنى لاوان لە لایەن ئیتلاعاتى سوپاى پاسدارانەوە لە بانە و قەرارگاى هەمزەى سەیدوشوھەدای سوپاى پاسداران، تەنیا بۆ چاوترساندنى خەڵکى شارەکەیە.

 بانە یەکەمین شارە کە لە مێژووى ئێراندا یەکدەست و یەکگرتوو، درێژترین مانگرتنى سەراسەرى هەبووە دژى کۆمارى ئیسلامى.

سوپاى پاسداران هەوڵ دەدات بە گرتنى لاوانى بوێرى ئەم شارە و دروستکردنى جەوێکى ئەمنیەتى، پێش بە هەموو چالاکییەکى مەدەنىو  فەرهەنگى و کۆمەڵایەتى لە شارەکەدا بگرێت و بەمەش کاریگەرى لەسەر شارەکانى دیکەى کوردستان دابنێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …