چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دوو ھاوڵاتی خەڵکی بۆکان و شنۆ لە ورمێ ئێعدام کران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی مانگی گوڵان، ٢ زیندانی کوردی دیکە خەڵکی شارەکانی بۆکان و شنۆ، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران.

ھەوڵ و ماندووبوونی چالاکانی مەدەنی دژبەرانی سزای سێدارە لە شاری شنۆ، بۆ وەرگرتنی رەزامەندیی بنەماڵەی کەسە کوژراوەکە بە ناوی کاوە مەعروفی تەمەن ٣٠ ساڵ و زەرار پەیغامی ٥٣ ساڵ کە لە شەڕ لە سەر دابەشکردنی ئاو بۆ کشت و کاڵ تووشی قەتڵ ببوو، بێ ئاکام مایەوە و ناوبراو ئێعدام کرا.

ھەروەھا یاسر رەسوڵی ٣٣ سات تەمەن و خەڵکی بۆکان کە، ٨ ساڵ لەوەپێش تووشی قەتڵی بەئەنقەست ببوو، لە لایەن دەزگای دادوەریی رژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکوون کرابوو و ئەمڕو لە زیندانی ورمێ حوکمەکەی جێبەجێ کرا.

ناوبراو لە ٨ ساڵ لەوە پێشەوە لە زیندانی بۆکان بوو و پێنج رۆژ پێش بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ورمێ کرابوو.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە، لە ماوەی دوو حەوتووی رابردوو ٩ ھاوڵاتی کورد لە لایەن دەزگای دادوەری رژیمی ئێرانەوە ئێعدام کراون. گەرچی رژیمی ئیسلامی ئێران لە مانگی رەمەزان ئێعدامی ھاوڵاتیان بە شێوەی ھەڵپەسێردراو رادەگرێت، بەڵام لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو لە زیندانەکانی سنە و ورمێ، ٣ ھاوڵاتی کوردی ئێعدام کردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …