دوو شه‌ممه‌ 21 حوزه‌یران 2021
ماڵەوە / کوردستان / گیرۆدە بوونی ١٠٧ کەس لە کادری نەخۆشخانەکانی کرماشان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

گیرۆدە بوونی ١٠٧ کەس لە کادری نەخۆشخانەکانی کرماشان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

وتەبێژی ستادی بەڕێوبەرایەتی کۆرۆنا لە زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان رایەگەیاند: تا ئێستا ١٠٧ کەس لە کارمەندەکانی بەشە جۆراوجۆرەکانی بێھداشتی، دەرمانی و ستادی تەندروستی گیرۆدەی نەخوشی کۆرۆنان.

ناوبراو ھیچ ئاماژەیەکی بە رێژەی ئەو کەسانەی کە بەم بۆنەوە گیانیان لەدەستداوە نەکرد و تەنیا وتی، ٢٣ کەس لە دکتۆرەکان، ٤٠ پەرەستار و ٤٤ کارمەندی کەرتی پزیشکی و ستادی گیرۆدەی کۆرۆنا بوون.

جێگای ئاماژەیە، پارێزگای کرماشان یەکێک لە قەیراناویترین ناوچەکانی گیرۆدە بە کۆرۆنایە و بە پێئ ئامارە نافەرمیەکان، تا ئێستا نزیک بە ٣٠٠ کەس لەن پارێزگایە بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی هاوپۆل

سورەیا حەقدووست چالاکی مەدەنی، دەسبەسەر کرا.

سورەیا حەقدووست چالاکی مەدەنی، دەسبەسەر کرا. بە پێی ھەواڵەکان، رۆژی پێنجشەممە ٢٧ جۆزەردان، « سورەیا …