شایان سەعیدپور لە زیندانی سەقز ئێعدام کرا

شایان سەعیدپور کە پێنج ساڵ پێش ئێستا و لە تەمنی ژێر ١٨ ساڵی تووشی قەتڵی بەئەنقەست ببوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢ی مانگی گوڵان لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز، وێڕای لێخۆشبوونی دایکی کەسە کوژراوەکە، لە سێدارە درا.

ئێعدامی شایان سەعیدپور لە حاڵێکدایە کە، لە ماوەی رۆژانی رابردوو بە سەدان کەس لە چالاکانی مەدەنی و خەڵکی شاری سەقز بە مەبەستی لێخۆشبوون لە بەردەم ماڵی کەسە کوژراوەکە و لە پێش زیندانی ناوەندیی شاری سەقز کۆ ببوونەوە.

رێکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵ زیاتر لە ٨٠ زیندانی دوای راپەڕین لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز، توانیان لەم زیندانە ھەڵبێن و شایان سەعیدپور یەکێک لەو زیندانیانە بوو کە پاش دە رۆژ، لە ئاوایی سەبەدڵوو لە شاری سەقز ھاوڕێ لەگەڵ شۆڕش مروەتی دەستگیر کرایەوە.

پێشتریش یەکێکی دیکە لە زیندانیانی سیاسی مەحکوم بە ئێعدام کە لە زیندانی سەقز ھەڵاتبوو بە ناوی مستەفا سەلیمی، لە شاری پێنجوێن لە باشووری کوردستان لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەوە دەستگیر و رادەستی رژیمی ئێران کرایەوە و پاشان ئێعدام کرا.

دەبێ بوترێت، رژیمی ئێران وێڕای واژۆ کردنی کۆنڤانسیۆنەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە راگرتنی ئێعدام و زیندانی ھەتاھەتایی بۆ مێرمنداڵانی ژێر ١٨ ساڵ، بەڵام ھێشتاکە ئەم سیاسەتە دژە مرۆییە پێڕەو دەکات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …